KMMK:
شەممە یەکی ڕەشەمەی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی وەلی خەلیفە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بریندار بوو.
هێزە سنووری و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پیرانشار گرووپێک کۆڵبەریان کردە ئامانج ،لە ئەنجامدا وەلی خەلیفە تەمەن ۲۸ساڵ خەڵکی پیرانشار فیشەکێک بەر پێی دەکەوێ و بریندار دەبێ.
بەپێی ڕاپۆڕتی سەرچاوەی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ناوبراو بۆ چارەسەری بۆ ناوەندی دەرمانی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۰کۆڵبەر و کاسبکار بریندار بوون،بەهەژماری ئەم ڕووداوەشەوە ڕێژەیان گەیووە بە ۳۱ کەس.شیاوی باسە کە هاوکات ٤ کۆڵبەری لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


