ئێعدامی کەماڵ ئەحمەدنەژاد زیندانییەکی سیاسی کورد لە شاری میاندواو

KMMK:
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی ” کەماڵ ئەحمەد نەژاد” کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی ” گامێشگوڵی” میاندواو ،زیندانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی شاری میاندواو ئێعدام کرا.

دوو حەوتوو پێشتر ناوبراویان گواستبوویەوە بۆ بەندی دوو کەبەبێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی وتەنانەت جێبەجێ کردنی چاوپێکەوتن ئێعدام کرا.

جێگەی باسە ئەو تۆمەتانەی نرابوونە پاڵی ” ئەندامەتی لەیەکێک لە حیزبە کوردییەکانە، و کوشتنی هاشم زەینالی ئەندامی پێشووی سپای پاسداران” ەلەپاییزی ساڵی ۹۴ لەگەڵ ۵ کەسی دیکە بەناوەکانی ” هەڵمەت عەبدوڵاهی” ، “میلاد عەبدی” ، ” سەعید سیاهی” ، ” سلێمان کەڕی” و” مستەفا تەهازادە” کە ئێعدامیان بەسەر کەماڵ ئەحمەدنەژاد دا سەپاند و ئەوانی دیکە هەرکەس ۱۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئێدامی ناوبراو لەکاتێکدایە کە دۆسیەکەی هێشتا تەواو نەبووە و بەڵگەی پێویستی نەبووە وهەندێ لەو کەسانەی ناویان لێبرا لەو ڕۆژە لەشوێنی کارەساتەکە نەبوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان