KMMK:
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دووی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، «فەردین مورادی» زیندانی سیاسی لە مێژینە، خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە جل مەدەنیی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ناوبراو پێشووتر لە ساڵی ۲۷۰٥ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا و لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە بە سێ ساڵ زیندان و دوور خستنەوە بۆ زیندانی مەراغە مەحکووم کرا و دواتر لە ساڵی ۲۷۰٨ پاش تێپەڕاندنی خولی مەحکوومیەکەی ئازاد کرا.
فەردین مورادی کاسب و خاوەنی فرۆشگەی وەرزشی کەرەستەی کەژەوانی لە ناوەندی هەورامـ ی سنەیە. پاش دەستبەسەری ئەم چالاکە تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە مەڕ هۆکار و شوێنی دەستبەسەری دەست نەکەوتووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان