KMMK:
سێ شەممە یەکی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی،بە گوێرەی ڕاپۆرتێک مووچەی مانگێک و زێدەکاری حەوت مانگی کرێکارانی شارەوانی شاری سەقز پێیان نەدراوە.
ئەم مووچە پاشەکەوتە نێزیک بە ۷۰۰ کەس لە کرێکارانی شارەوانی سەقز لەخۆ دەگرێ کە لەم دامەزراوە شارییەدا سەرقاڵی کارن.
شیاوی باسە کە لە ماوەی ساڵانی دوایی، داواکاری و پێداویستی مووچەیی کرێکارانی شارەوانی سەقز دوادەخرێ و لەکاتی خۆی نەدراوە.
پێنەدانی بە کاتی مووچەی کرێکاران و کارمەندانی ئەم دامەزراوە دەوڵەتییە، کێشە و گرفتی کاری زۆری بۆ ئەم کرێکارانە و بنەماڵەکانیان پێک هێناوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە تێچووی ژیان و نرخی کاڵا پێویستەکانی هاوڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ رووی لە هەڵکشانە و خەڵک توانای دابین کردنی تێچووی ژیانی خۆیان نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان