KMMK:
چالاکی مەدەنی، ئێران ڕاە پەیکەر لە ۳۷ ساڵ تەمەن خەڵکی مەریوان دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا. ناوبراو لە لایەن دیوانی باڵای وڵات لە مافی ناڕەزایی و داواکاری پێداچوونەوە بێبەش کراوە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە ، بە هۆیی ئەوەی بە شێوەی زارەکی حوکمەکە، کە لەلایەن دادگاوە پێی ڕاگەیەندراوە و دادنامەی نووسراو ڕادەستی پارێزەرەکەی نەکراوە، بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم حاڵەتەدا ئەگەری ناڕەزایی دەربڕین و ناردنی بۆ دیوانی باڵای وڵات ناکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.ئێران ڕاەپەێکەر لە ۲۵ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی پاش گەڕانەوەی لە سلێمانی لە باشووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە دادگایەکی ساختەیی و بە بێ ئامادەبوونی پارێزەر بە تۆمەتی هاریکاری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ۳ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو کە ناوبراو دژ بەو حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕیبوو.
ناوبراو پاش ۴ مانگ و ۵ ڕۆژ زیندان، لە کۆتا ڕۆژی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شیاوی باسە: ئەم چالاکە مەدەنییەی کورد تووشبووی نەخۆشی سییە(ریە) و چەند مانگ بەرلە دەسبەسەری بە بۆنەی ئەم نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە کەوتبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
تەقینەوەی مین لە مێهران برینداربوونی دوو کەسی لێکەوتەوە
-
گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز لە هەشتگردی کەرەج