خۆکوژی سێ هاوڵاتی لەماوەی حەوتوویەک

KMMK:

لە ماوەی حەوتوویەک سێ هاوڵاتی (کچێکی مێر منداڵ و دوو گەنجی دیکە) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە : ڕۆژی شەممە ۲۱ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، گەنجێک بەناوی ” محەممەد قادری” خەڵکی سەردەشت بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لە ڕێی خۆ هەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۲۳ی بەفرانبار، گەنجێکی خەڵکی گوندی خامسان سەر بە شاری کامێران بەناوی ” خالید مورادی” بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنج شەممە ۲۶ی بەفرانباری هەمان حەوتوو کچێکی مێرمنداڵ بەناوی ” ئەفرووز مینایی” تەمەن ۱۵ ساڵ خەڵکی بۆکان بە هۆکاری نەزانراو لەڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە ؛ هەژاری ،بێکاری ، هەڵاواردن و نەبوونی هەلی کار و سیاسەتی سیستەمانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، هیوای ژیانی لە کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی نەهێشتووە تا ئاستێ کە خەڵک و بە تایبەت گەنجان دەپەرژێنە سەر گیانی خۆیان و کۆتایی بە ژیانی خۆیان دێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان