KMMK:
یەک شەممە ۲۲ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، سیاوەش حەیاتی وتەبێژی ناوەندی هاوبیری چالاکانی یارسان لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، دەست بەسەر کرا.
بە پێی زانیاری گەیشتوو بە KMMK، ناوبرا لە بەر دەرگای زانکۆی رازی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە: ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دەستی پێکردووە.
کرماشان یەکێک لەو شارانەیە کە خۆپیشاندان بەشێوی بەربڵاو لەوێ دەستی پێکردوە. لە شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها خۆپیشاندان بەڕێوە چووە.
پێدەچێت دەسبەسەر کردنی سیاوەش حەیاتی بۆ دروست کردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو خەڵک دا و بەشداری نەکردن لە خۆپیشاندانەکان دا بێت.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو چ زانیاریەک لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرڤی کوردستان