kMMK:
دووشه‌ممه ۱۶‌ی به‌فرانباری ٢٧١٩ی كوردی، كۆڵبه‌رێك به ناوی « خزر بینه‌وا» ۲۵ ساڵان و خه‌ڵكی گوندی ( ده‌رمان ئاوای) سه‌ر به‌شاری سه‌رده‌شت پاش ١٠ رۆژ برینداری گیانی له‌ده‌ست دا.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه: ناوبراو له رۆژی ۶‌ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له گه‌ڵ گروپێك له كۆڵبه‌ران له سنوره‌كانی شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن هیزه سه‌ربازیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و ناوبراو گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت و به‌توندی بریندار ده‌بێت كه پاش ١٠ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست ده‌دات.
به پێی زانیاریه‌كانی ناوه‌ندی ژمێریاری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: له ساڵی رابردوی زاینی‌دا كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به دڕنده‌ترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كراوه و له ئاكامدا، ١٣٠ كۆڵبه‌ر بریندار و ۶۸ی دیكه گیانیان له‌ده‌ست داوه هه‌روه‌ها ١٧ كاسبكار بریندار و ١۶ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


