KMMK:
شەممە ۱۴ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، خوسرەو زەڕستان بەندکراوی عەقیدەتی ئەهلی سوننەی بەندکراو لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ بەندیخانەیەکی دیکە گوازرایەوە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی گواستنەوەی ناوبراو چ زانیاریەک لەبەردەست نییە.
خوسرەو زەڕستان لە بڕواری ۱۷ی گەلاوێژی ئەمساڵدا لە شاری شنۆ دەست بەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ.
ناوبراو مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە تۆمەتی بەشداری کردن لە گروپە توندڕەوە ئایینیەکان لە لایەی بەشی دووی دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری ورمێ سزای ۱۵ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
جێگای بیرهێنانەوەیەکە: خوسرەو زەڕستان لە دۆسیەیەکی تردا بە هەمان تۆمەت ۳ ساڵ لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بەندکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان