ئانیسا جەعفەری مێهر نوسەر و زمانناسی کورد لە شابادی کرماشان دەستبەسەر کرا

KMMK:
سێ شەممە ۲۶ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، ئانیسا جەعفەری مێهر نوسەر و زمانناسی کوردی خوارین لە شابادی کرماشان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران دەسبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنی ناوبراو لەبەر دەست نییە.
جێی ئاماژەیە کە حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕابردوو رێژەیەکی زۆری چالاکانی مەدەنی، سیاسی، ژینگەپارێز، نوسەر و… دەستبەسەر کردووە.
بۆ بەشێک لە گیراوانی هێشتا هیچ تۆمەتێکی ڕانەگەیاندراوە و ئەو کەسانە بێ هۆکار لە گرتوخانە ڕاگیراون.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۳۶۷ کەس گیراون کە بە گرتنی ئەو نووسەرە کوردە، رێژەیان دەگاتە ۳۶۸ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان