مەریوان/ تەرمی یەکێک لە کوژراوانی نارەزایەتیەکانی ئەو دواییە لە بەنداوی گاران دۆزرایەوە

KMMK:

یەکشەممە ۲۴ سەرماوەزی ۲۷۱۹ کوردی، تەرمی لاوێکی خەڵکی مەریوان بە ناو ئیرشاد ڕەحمانی لە بەنداوی گاران دۆزرایەوە.بە پێی ڕاپۆرتە نافرمییەکان جێ‌شوێنی ئەشکەنجە لە سەر جەستەی ناوبراو هەبووە.

بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لە کاتێک دایە کە بنەماڵەی ئیرشاد رەحمای پێیان وابوو، ناوبراو لە ڕێکەوتی ۲۷ی گەڵاڕێزان لە کرماشان دەسبەسەر کراوە.

دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ بە سەر سەرهەڵدانەکانی گەڵاڕێزان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر ڕۆژە تەرمی بەشێک لە بەشدار بووان لەو ڕێپێوانانە دێتە دی.

جێگای ئاماژەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی دیتنەوەی هەر ڕۆژەی تەرمی بەشداربووانی ئەو نارەزایەتیانەی دوایی، ناتوانرێ ئامارێکی ڕوون لەو گیانبەختکراوانە دیاری بکرێ.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان