KMMK:
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ۵ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی سنە و مەریوان دەسبەسەر کراوان کە ناونیشانیان بەم شێوەیە:
شەوی سێ شەممە (کاتژمێر ۳ی شەو) ۵ی سەرماوەز «سوهەیب ئەسەدی» خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی دووشەممە ٤ی سەرماوەز دوو گەنج بە ناوەکانی «ئارمین فەلاحی» و «بێهنام وەکیلی» خەڵکی شاری سنە، چالاکێکی ژینگەپارێز خەڵکی گوندی ڕێواری مەریوان بە ناوی «مەسعوود ئاریان» تەمەن ۲۷ ساڵ کوڕی تۆفێق دانیشتووی مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە ۶ی سەرماوەز «بەختیار ڕەحیمی» لە شوێنی کارەکەی (ئیشی کارەبا) مەریوان.
بە گوێرەی هەواڵەکان کە هەواڵگری کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە هەموو ئەم دەسبەسەرکراوانە لەدوای گیرانیان ڕاگوێزراون بۆ شوێنی نادیار و وێڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە مەڕ ڕەوشتیان دەست نەکەوتووە.
شیاوی باسە لەدوای ئەم ڕووداوانەی دوایی و ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران کۆماری ئیسلامی دەستی داوەتە ڕەشبگیری هاوڵاتیان لەهەموو شارەکانی ئێران و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتایی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۲۲ کە کە بە هەژماری ئەم چەندد کەسەوە ۳۲۷ کەس جگە لە سەدان کەسی دیکە کە هێشتا ناویان ئاشکرا نەکراوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان