KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۵ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی لەسنوورف سێف ی شاری سەقز کۆڵبەرێک بە ناوی “ناسێح ئازەرپوور” خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران و گیانی بەخت کرد.
تەرمی ناوبراو لە شاری ساحێب سەر بە سەقز ئەسپاردەی خاک کـرا.
هەر لەم ڕۆژەدا و لە سنووری سەردەشت هێزە سنوورییەکان کاروانێک کۆڵبەریان کردە ئامانج ، کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ” نەسەن ساڵح پوور” فیشەکێک بە پێی کەوتوو و بە گرانی بریندار بوو وگوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت.
لە درێژەی کوشت وبڕ و تەقە بەرەو کۆڵبەران لە سنووری پیرانشاریش هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی ” تەها ڕەشید زادە ” بە گرانی بریندار بوو و بۆ چارەسەری گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمێ.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە هەژمار ئەم ڕووداوەوە ۶۲ کۆڵبەر کوژراون و ۱۲۹ کۆڵبەریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان