KMMK:
بە پێی ڕاپۆڕتەکان: هاوڵاتییەکی ناڕازی کرماشانی بەناوی «یوونس عیزەتی» لە گردبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕینەکانی شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
شیاوی باسە بە بڕینی ئینتەڕنێت و برانی پەیوەندیەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران بە کارەساتبارترین شێوە خەریکی کوشت وبڕ و سەرکووتی ناڕازییانە لە شەقامەکان.
بە گوێرەی هەواڵەکان لە ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە گرانی بێنزین لە جوگرافیای سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نێزیک بە ۳۰۰ کەس گیانیان بەخت کردووە و هەزاران کەس بریندار و و دەسبەسەر کراون؛ بەم حاڵەوە ناڕەزاییەکان درێژەیان هەیە و نێزیک بە ۱۵۰ شاری گرتۆتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان