دەست ڕانەگەیشتنی بەشێک لە هاوڵاتیانی پارێزگای سنە بە ئاوی خواردنەوە خاوێن

KMMK:

بە پێی ووتەی هاوڵاتیانی پارێزگای ســنە بۆ ماوەی ساڵێکە ئاوی خواردنەوەیەک کە لە ڕێی ڕاکێشانی لوولەوە دەگاتە ماڵەکانیان تام و بۆنی ناخۆشی لێوە دێت تا ئاستێکە خەڵک ناتوانن کەڵکی خواردنەوەی لێوەربگرن.

بە گوێرەی هەواڵەکە گۆڕینی تام و بۆنی بە تایبەتی ئاوی خواردنەوەی سنە و بانە و هەروەها بڕینی چەندد ڕۆژ لە دوای یەکی شاری دڵبەرانی قوروە، کێشە ساز بوون لە ئاوی دیواندەرە و دەرکەوتنی پیس بوونی ئاوی خواردنەوەی شاری بیجاڕ تەنیا بەشێک لەو گرفتانەیە کە،تووشی هاوڵاتیانی ئەم پارێزگایە هاتووە.

شیاوی باسە هاوڵاتیانی شاری سنە دەڵێن بۆ دابین کردنی ئاوی خواردنەوە لە حەوتوودا جارێک بۆ دووجار ناچارن ڕێگەیەکی دوور بە ببڕن کە لە (عوارض)ییەوە تێدەپەڕێ و دەبێ ۱۵۰۰ تمەنیش بدن تا دەستیان بە کانیاوەکان ڕادەگات و هاوکات لە سەرەی درێژی هاوڵاتیانی دیکە ڕاوەستن بۆ پڕ کردنی چەندد دەبەی ئاو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان