سنە/ چالاکێکی کرێکاری بۆ جێبەجێ کردنی سزا بانگهێشتی زیندان کرا

KMMK:

سێ شەمە ۲۱ خەزەڵوەری ۲۷۱۹ کوردی، ” تۆفێق محمودی ” چالاکی کرێکاری دانیشتووی سنە، لە لایەن لقی چواری دادگای سزادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بۆ تێپەراندنی سزای یەکساڵ زیندانی بانگهێشتی گرتووخانە کرا.
سزای یەک ساڵ زیندان پێشتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئێران سەرڕاست کرابوویەوە.
بەنگهێشتی ئەم چالاکە کرێکاریە لە حاڵێک دایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەپاندنی سزای قورس بەسەر چالاکاندا دەیهەوێت کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان بێدەنگ بکات.
بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لەسەرەتای ئەم ساڵی زایینیەوە تا ئێستا ۳۱۱ کەس لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان