KMMK:
لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوودا ” گەوناوی” پشتی ئاوایی پێڵە سەر بە شاری مەریوان ئاگری تێبەردرا و ژینگەپارێزان پەرژاونەتە سەری و سەرقاڵی کوژاندنەوەین.
هاوکات دارستانەکانی سێفی ژووروو هەر لەو دەڤەرە ئاگریان تێبەردراوە و بە هەوڵی نەجات بەخشانەی ئەندامانی کۆمیتەی گوندەکان ڕاگیراوە کە مەبەست لە ئاگرتێبەردانە بە باخ کردنی ئەو ناوچەیە بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە کاولکاری و داستبەسەردا گرتنی زەوییە نەتەوەییەکانی گوندی لەنجاوا و گومارەلەنگ هاتۆتە ئاراوە و هەلپەرستان و قازانج پەرستان بە ئاشکرا وبێ ترس لە لێ پێچینەوە بە ماشێن و کەرەستەس قورسی ڕێگەوبان لە ڕۆژی ڕووناک پەرژاونەتە سەر دارستانەکان .
شیاوی باسه گەر ئەم ڕەوتە بەم شێوە بڕواتە پێشەوە گەر هەڵسووکەوتێکی جیددی و یاسایی لەگەڵ تاڵانچیانی سرووشت نەکرێت دارستان و سرووشتی ناوازەی مەریوان دەبێتە بیرەوەرییەکی ڕووت و ئاسوارێک لە ژینگەی ئەو دەڤەرە نامێنێ و هەموو نیشانەکان پێمان دەڵێن سناریۆی لەناو بردنی ژیگەی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە گەڵاڵە دەکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی – ارتباط
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN