گیان لەدەست‎دانی کرێکارێک لە شاری مێهران

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹، کرێکارێکی خەڵکی گوندی «سەرنیـێ» سەربە به شی ساڵح ئاوای شاری مێهران، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.

بە پێ زانیاریەکان؛ ئەم کرێکارە بەهۆی بەربوونەوەی ئامێری سوورکردنەوەی خشت بە سەریدا، گیانی لەدەست داوە.

تائەم ساتەش ناوی تەواوی ئەم کرێکارە بەردەست نیە، بەڵام شایەتحاڵان دڵنیان لە گیان لەدەست دانی ئەم کرێکارە کە تەمەنی ۳٥ ساڵ بووە.

هەر ساڵ لە جوگرافیای سیاسی ئێران و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆیی نەبونی کەشی گونجاو و لەبار بۆ کار کردن بە دەیان کرێکار گیان لە دەست دەدەن و بە سەدانیش بریندار دەبن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان