KMMK:
لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوو ۷۰ کەس لە کرێکارانی کومپانیای پوتاسیۆم لە شارۆچکەی پیشەیی ئیوان لە پارێزگای ئیلام بەهۆی نەبوونی ماددەی سەرەتایی و داخستنی هێڵی بەرهەم هێنان، لە سەرکار دەرکران.
شیاوی باسە؛ بە پێی ووتەکانی کارگێڕی سەرەکی ئەم کومپانیایە بەهۆی گرنگی پێنەدانی بەرپرسان و نەبوونی ماددەی سەرەتایی، ناچار بوون ئەم کرێکارانە وەدەرنێن کە تەنیا ڕێگەی بژێوی ژیانیان بوو.
کەمتەرخەمی و گرنگی پێنەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاردەیەکی ئاسایی و لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان