نەبوونی ئاوی خواردنەوەی بەردەوام لە گوندی قلیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

خەڵکی گوندی قلیان لە شاری ســنە سەرەڕای ئەوەی کە لە دوو کیلۆمەتری بەنداوی قشڵاق دەژین، زەمەنێکە لە هەبوونی ئاوی خواردنەوە بێبەرین.
خەڵکی ئەم گوندە ڕۆژانە دەستیان بە ئاوی خواردنەوە ناگات و ناچارن لە ڕێی تەنکەرەوە گەڕۆک ئاوی خواردنەوەیان دابین بکەن و هەموو دەم شیفتێک لە قوتابخانە دوو شیفتەکان ئەم گوندە بە بێ ئاوی خواردنەوەیە کەئەم بابەتە کێشەی زۆری بۆ قوتابیان ناوەتەوە.

گوندی قلیان لە مەودای هەشت کیلۆمەتری شاری سنە هەڵکەوتووە و پتر لە هەزار کەسی حەشیمەتە.

بە پێی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە خەڵکی ئەم گوندە بە دەیان جار کێشەکانی خۆیان بۆ بەرپرسانی حکوومی دەربڕیووە بەڵام تا ئێستە هیچ چەشنە بە دواداچوونێک بۆ کێشەکانیان نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: