سزای یەک ساڵ زیندان بۆ گەنجێک و ناردنی هاوڵاتییەک لە گرتووخانەوە بۆ زیندانی نەغەدە

KMMK:

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو گەنجێک بە ناوی ” جەلال سورمان” خەڵکی ناوچەی تەرگەوەری ورمێ لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارەوە ساڵێک زیندانی بە سەردا سەپێنرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە ئەم گەنجە بە،تۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکان تۆمەتبار کراوە.
ناوبراو ۲۲ی پووشپەڕس ئەمساڵ لە شوێنی ژیانی لە شارۆچکی زانکۆ دەسبەسەر کرابوو.

بە پێی هەواڵێکی دیکە ڕۆژی ۲۸ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید ڕەزا ئەحمەدی کوڕی سەید عەلی خەڵکی گوندی تەرکش ی سەربە پیرانشار پاش تێپەڕاندنی خولی لێکۆڵینەوە گوێزراوەتەوە بۆ زیندانی نەغەدە.

شیاوی باسە ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی پێنج شەممە دەی گەلاوێژی ئەمساڵ بە بێ نواندنی مۆڵەتی یاسایی بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە ۆوردییەکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان