KMMK:
پێنج شه‌ممه ١٨ی ره‌زبه‌ری ٢٧١٩ی كوردی، به‌ندكراوێكی خه‌لكی شاری مه‌ریوان به ناوی « عالم كه‌ریمی» له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران له سنه له سێداره درا.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: ناوبراو چه‌ند رۆژ له‌وه‌و پێش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی سزای سێداره براوه‌ته ژوری تاكه‌كه‌سی و پاشان له به‌یانی رۆژی پێنج شه‌مه سزای سێداره‌ی ناوبراو جێبه‌جێ كراوه.
عاله‌م كه‌ریمی نزیك به ١٠ ساڵ له‌وه‌و پێش به تاوانی كوشتنی خوشكه‌زای خۆی ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و پاشان له لایه‌ن دادگه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له شاری سنه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و دوێنێ پێنج شه‌ممه سزای سێداره‌ی ناوبراو له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چووه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان