پیرانشار/ برینداربوونی کۆڵبەرێکی کورد

KMMK:

ڕۆژی سێشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی ” یوسف دۆڵە” خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران بە گرانی برینداربوو.

بە گوێرەی هەواڵەکە فیشەک بەر سکی ئەم کۆڵبەرە کەوتووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگواستراوە بۆ ناوەندی دەرمانی پیرانشار.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە برینداربوونی ئەم کۆڵبەرەوە سەرجەم ۱۱۲ کۆڵبەر بریندار و ۵۳ کۆڵبەر کوژراون ،هاوکات ۱۳ کاسبکار بریندار و ۱۰ کاسبکاریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان