KMMK:
سێشەمە ۹ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە پەلامارێکدا بۆ سەر کاسبکاران و کۆڵبەران لە ناوچەی مەرگەوڕ و بەرزاییەکانی کێلەشین کۆڵبەرێک بە ناوی عەزیز ڕەئیسی کوڕی عەبدولمەناف بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکۆژن.
لە لاێیکی دیکەوە هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەردەشت کاسبکارێک بە ناوی قادر موحەمەدزادە خەڵکی گوندی تۆژەڵ سەربە شارستانی سەردەشت بریندار دەکەن و ناوبراو بۆ تیمارکردن هەناردەی شاری ورمێ دەکرێت.
ئامارەکانی KMMK لە مەڕ کۆڵبەر و کاسبکارانەوە لە ۹ مانگی ڕابردوود پێمان دەڵێن:
٥۳ کۆڵبەر کوژراو
۱۰٤ کۆڵبەر بریندار
۱۰ کاسبکار کوژراو
۱۲ کاسبکار بریندار
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN