نەبونی مامۆستا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لورستان

KMMK:

لە یەکێک لە گوندەکانی قوتابخانەێک لە پارێزگای لۆرستان بە هۆیی نەبونی مامۆستا و وانەبێژ قوتابیانی ئەم گوندە توشی گیرو گرفتی زۆر تا ڕادەدەی بێ بەری بون لە خوێندن هاتوون.

گوندی “قیبلە” لە شاری کوهدەشتی سەر بە پارێزگای لۆرستان کە ۱۹خوێندکاری هەیە و لە نێوانیان دا ۱٤ قوتابی کچ و ٥ قوتابی کوڕ هەیە ، لە خوێندن بەجێماوون و تەنها ٥ قوتابی رەگەزی کور کە چەند کیلۆمەتر دورتر و بە پێ بۆ خۆێندن روودەکەنە قوتابخەنەێک لە گوندێکی تر.

گیر و گرفتەکانی ئەم خوێندکارانە لە کاتێک دایە کە خەیرواڵڵا خەیرایی جێگری خوێندن و توێژینەوەی پارێزگای لۆڕستان چەند ماوەێک پێش ئێستا ولە کاتی دەستپێکی ساڵی تازەی خوێندن وتبوویی کە ((بۆ ئەمساڵی خوێندن هیچ گرفتێکی مامۆستا و وانەبێژمان نیە و بە پێی پێویست مامۆستامان بۆ خوێندنگەکان ئامادە کردوە.))

نەبونی مامۆستا و قوتابخانە ، نەبونی پێداویستی خوێندن و نەبوونی بەرنامەێکی تۆکمە و دارێژراوو بۆ خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنها ئامانجێکە کە کۆماری ئیسلامی ئێران چەندیین ساڵە بەدوایەوە وێڵە و کاری بۆدەکات کە سەرئەنجام کێشەێکی لەبن نەهاتویی بۆ بەشی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN