KMMK:
ڕۆژی شەممە ۶ی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی، ئیبراهیم پیری، نوێنەری شۆفیرەکانی مەرکەز بێهداشتی سـنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواسترا.
بە گوێرەی هەواڵە سەرەتاییەکان شیمانە دەکرێ دەسبەسەری ناوبراو دوابەدوای ئامادە بوونی لە گردبوونەوەی شۆفیرە تەکسییەکانی ناوەندی بێهداشتی شاری سنە لە ناڕەزایی دژ بە بێبەری کردنیان لە مافی (سەنەواتی خزمەتگوزاری و جێژنانە) هاتۆتە ئاراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە هەر چەشنە گردبوونەوە و مانگرتن یان بەشداری لە ناڕەزاییەکان، لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوان دێتە هەژمار و بکەرانی بە گرانترین شێوە سزا دەدرێن و بەزیندانی درێژماوە مەحکووم دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN