KMMK:
یه‌ك شه‌ممه ٣١ی خه‌رمانانی ٢٧١٩ی كوردی، دایكی به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
به پێی هه‌واڵێك كه له په‌یجی ئینستاگرامی خۆی بڵاوی كردبوه‌وه: به‌همه‌ن قوبادی هه‌واڵی قه‌ده‌غه كردن له ده‌روه چوون و ده‌ست به‌سه‌ری دایكی بڵاو كردوه‌ته‌وه.
دایكی پیری به‌همه‌ن قوبادی له كاتێكدا كه له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی ئێران چاوه‌ڕوانی فڕین و له ئێران چوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئێرانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی خومه‌ینی ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و پێی گوتراوه كه ناتوانێت له ئێران بچێته ده‌روه.
جێگای ئاماژه‌یه كه: تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردن و قه‌ده‌غه بوونی له ده‌ره‌وه چوونی دایكی به‌همه‌ن قوبادی له ئێران بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN