کوژران و بریندارکردنی ۳ کۆڵبەرکاسبکار لە پارێزگای ورمێ

KMMK:

ڕۆژی ۳۰ی خەرمانانی ۱۳۹٨ی هەتاوی کاسبکارێک بە ناوی ڕێبوار عومەرزادە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ گیانی لە دەستدەدات.
موکریان نیوز ڕایگەیاندوە ئەو کاسبکارە خەڵکی گوندی پوشاوە سەربە ناوچەی شنۆ لە پارێزگای ورمێ بوە و هاوکات لە گەڵ ڕێبوار کاسبکارێک بەناوی ڕەسوڵ گۆران خەڵکی گوندی کانی ڕەش بریندار دەکرێت.

لە پیرانشار ڕۆژی ۲۹ی مانگ، تەقە لە کۆڵبەران دەکرێت کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی مەجید خالیدزادە بەتوندی بریندار دەکرێت.

لە ۹ مانگی ڕابردودوا ئامارەکانی KMMKپێمان دەڵێن:

٦٤ کۆڵبەر و کاسبکار بەهۆی تەقەی هێزەجۆراوجۆرەکانی کۆماری ئیسلامیەوە گیانیان لێسەندراوە و ۱۱۹کەسیش بریندار کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN