KMMK:
حوکمی پێنج ساڵ زیندان بۆ عەلیمحەممەد محەممەدی شاعیر و ئەدیبی خەڵکی ئەیوان غەرب ئیلام لە دادگای پێداچوونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.
عەلیمحەممەد محەممەدی چالاکی سیاسی و ئەدیبی ئەیوانی غەرب کە ڕۆژی ۸ی گوڵانی ساڵی ۲۷۱۶ی کوردی کە تەنزێکی بۆ هەڵبژاردنەکان خوێندبوویەوە ڕۆژی دوایی بە تۆمەتی سوکایەتی بە پیرۆزییەکان و بێ ڕێزی بە ئیمامەکان (ائمە) دەسبەسەر و لە دادگای سەرەتایی حکوومەت بە ۳ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراو و دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە : ناوبراو لە ڕاگەیەندراوێکی تەوزاویی لە ئیمامی هەشتەمی شێعەکان بە بۆنەی ئەوەی تەنیا ئیمامی بنەماخوزەکانە و نە ئیمامی ڕیفۆڕم خوازان، گازندەی کردبوو.
هەروەها ئەم چالاکەی ئەیوانی غەرب ئاخووند ڕەئیسی تۆمەتبار کردبوو کەڵک نابەجێی لە ئیمکاناتی (آستانی قدسی رضوی) ــ ئیمکاناتی بەرهەم هاتوو لە گۆڕی ئیمامی هەشتەمی شێعەکان ــ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران کردبوو.
عەلیمحەممەد محەممەدی لە دایکبووی ۱۳٤۷ی ئیوانی غەرب و بەرپرسی ئەنجوومەنی شێعر و ئەدەبی ئەو شارەو مامۆستای کیمیا لە دواناوەندی و پێش زانستگاکانی ئەیوانی غەرب و لە شاعیرانی کەلهوڕی ـیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
ارتباط
@KMMKADMIN
تلگرام
@KMMKKURDISTAN