KMMK
چوارشەممە شەوی ۲۸ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ زیندانییەک بە ناوی داریووش کەنگەرلوو ۶۵ ساڵ تەمەن بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی حکوومی زیندان، گیانی خۆی لە دەست دا.
شیاوی باسە ناوبراو کە بەهۆی دۆسیەی پێوەندی لە گەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی حکوومەتی ئێران زیندانی کراوە، پێشتر نەشتەرگەری دڵی بۆ کراوبوو.
بە پێی ووتەکانی پزیشکی یاسای حکوومی لە ورمێ: ناوبراو بە هۆی جێبەجێ کردنی نەشتەرگەری دڵ توانای مانەوە زیندانی نەبوو و لەو ڕێکەوتە تووشی جەڵدەی دڵ بووە کە پێش لە گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی خۆی لە دەست دا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
@KMMKADMIN
@KMMKKURDISTAN