KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، زارا محەممەدی ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجوومەنی کلتووری کۆمەڵایەتی نۆژین بە بێ ئامادە بوونی پارێزەر لە دادگای شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە دادگایی کـرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە : ناوبراو چوار مانگە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە زیندانی کراوە و دادگایی کردنی ناوبڕاو بە بێ ئامادەبوونی پارێزەرەکەی مێهرداد عەلی خانی بەڕێووە چوو.
بە پێی ووتەی ئەنجوومەنی کلتووری ـ کۆمەڵایەتی نۆژین، زارا محەممەدی لە کاتێکدا بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملە کەوتۆتە ژێر گوشارەوە کە ناوبراو هیچ گرێداروییەکی بە ڕەوت یان پارتێکی سیاسییەوە نییە و تەنیا بە تاوانی فێرکردن بە زمانی کوردی بە منداڵان دەسبەسەر کراوە و بنەماڵەی ناوبراویش لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونە پاڵی زارا هیچ چەشنە زانیاریێەکیان بە دەستەوە نیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان