دەسبەسەری هاوڵاتیەکی سنەی لە لایەن هێزەکان ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

KMMK:

چەن ڕۆژی ڕابردوو هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی “گۆران خودامورادی” ۳۵ ساڵ تەمەن کوڕی عەلائەدین خەڵکی کوندی “شیان” سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی ســـنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە کە تۆڕی هەواڵگری کوردپا پشتڕاستی کردۆتەوە ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی ” هاریکاری یەکێک لە حیزبە ئوپوزیسیۆنە کوردییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کراوە و ڕاگواستراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شیاوی باسە تا ئێستە سەرەڕای بە دواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لە مەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی وەچنگ نەکەوتووە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژمارکردنی ئەم هاوڵاتییەوە ۲۸۳ هاوڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر و ڕاپێچی زیندان کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان