سەقز/ مێرمنداڵێک لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

مێرمنداڵێکی سەقزی بە ناونیشانی ” هادی سەمەدیان” لە ڕێی خۆهەڵواسین بە بۆری گازەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی ووتەی ناسیاوانی ناوبو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە و وەکوو دەردەکەوێ پێشووتریش برایەکی لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جێی بیرهێنانەوەی : ئامار و ڕێژەی خۆکوژی لە جوگرافیای سیاسی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرهەمەکانی ۴۰ ساڵەی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە کە بە ئاڵۆزاندنی کەشی ئابووری و کۆمەڵایەتی ، بێکاری بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستن ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ لە پەرە سەندندایە.

بە پێی ئەو ئامارانەی لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە کۆ کراونەوە لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەو تا ئێستە ۶ کچ و ۶ کوڕی خوار ۱۸ ساڵ دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە،کە بە گشتی هاوڕێی لە گەڵ ئەمەدا تا ئێستە ۳۱پیاو و ۳۰ژن لە ڕێی خۆکوژییەوە گیانی خۆیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: