کوژرانی ژنێکی ۲۷ سالە بەدەست هاوژینەکەی لەبەر دەم دادگای هەولێر

KMMK:
رۆژی یکشنبە ۱٠ ی خەرمانانی ۲۷۱۹ ژنێک لەبەر دەم دادگای هەولێر بەدەست هاوژینەکەی کوژرا.
شادیە ژنێکی ۲۷ سالە کە هەویستویەتی لە هاوژینەکەی جیا بێتەوە، لە بەر دەرکی دادگای هەولێر بە دەستدرێژی ٦ گوللە لە لایەن هاوژینەکەی کوژرا.
دیاردەی ژنکووژی بۆتە دیاردەیەکی رۆژانە لە باشوور و جاری وایە بۆتە ئالتێرناتیوی تەلاق و جیابوونەوە. ئەو پیاوانە بەزۆری کووشتن دیارە نایانهەوێ قەبولی ویستی ژنان بکەن و جیا ببنەوە. ژنانیش وەک مرۆڤ دەبێ مافی بریاردان لە سەر ژیانی هاوبەشیان هەبێ و بتوانن کۆتایی بە ژیانێک بێنن کە تێیدا هەست بە بەختەوەری و رازی بوون ناکەن.
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، تەنیا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، ٢٢ ژن کوژراون و ٣٢ ژنی دیکە خۆیان کوشتووە، هەروەها ٩٩ ژن سووتاون و ٥٨ی دیکەش خۆیان سووتاندووە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: