ئاگر کەوتنەوە لە دارستان و لێرەوارەکانی شاری سەقز


KMMK:

شەممە ۹ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی، بەشێکی زۆری لە دارستان و لەورگا و زەوی وەرزێرانی دوو گوندی دۆزەغەرە و کارێزەی سەر بە شاری سەقز لە ئاگر دا سوتا.
دواتر ئەم ئاگرە بە یارمەتی خەڵکی ناوچەکە و ژینگە پارێزان کۆنترۆڵ کرا.
بە وتەی مودیر عامی ژینگە پارێزی ، پارێزگای سنە لە پشکنینەکانیان دەرکەوتوە کە بە شێکی هەره زۆری ئاگر کەوتنەوەکان بە دەستی ئەنقەستە.

پێشتریش ئەوە پشتراست کراوەتەوە کە هێزە ئەمنیەکان و ئەندامانی سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان لە ئاگر کەوتنەوەکانی سروشت و دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا هەیە و بەم کارە قێزەونەیان دەیان هەوێت سروشتی جوانی کوردستان زیاتر و زیاتر لەناو بەرن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN