کرێکارێکی کامێرانی بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارەدا گیانی لەدەست دا


KMMK:
پێنجشەممە، ٧ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی، کرێکارێک بە ناوی محەممەد نەبی مارابی، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی گوندی “کۆریەرەی نسار”، سەر بە شارستانی کامێران لە کاتی کارکردن لە بینایەکی نیوەکارەدا، تووشی ڕووداوی کار بوو و بە هۆی بەربوونەوە گیانی لەدەستداوە.

بە گوێرەی ماڵپەری کوردپا؛ محەممەد نەبی مارابی پاش بەربوونەوە و ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە، بەهۆی قورسیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست داوە.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۱۰ کاسبکتر لە رۆژھەڵاتی کوردستان بریندار و ۹ کاسبکار گیانیان لەدەست داوە، بە گیان لەدەستدانی ئەو کرێکارە، رێژەی کاسبکارانی گیان بەخت کردوو گەیشتۆتە ۱۰ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: