ســنە/ دەسبەسەری چالاکێکی کرێکاری بە توندوتیژی و لێدان

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۶ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی،” ئارام زەندی” لە چالاکانی کرێکاری شاری ســنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندوتیژی و لێدان دەسبەسەر کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکه بە هۆی ئەم توندوتیژیانەی هێزە ئەمنییەکان و پشکنینی ماڵەکەیان دایکی ئەم چالاکی کرێکارییە تووشی گوشاری عەسەبی دەبێ و وەکوو پێشینەی نەخۆشی دڵیشی هەبوو لە هۆش دەچێ وهەنووکە لە نەخۆشخانە لەبن چاودێری پزیشکێدایە.

شیاوی باسە ئارام زەندی برای فوئاد زەندی چالاکێکی دیکەی ناسراوی کرێکاری شاری سنە تا ئێسته چەندین جار دەسبەسەر و حوکمیان بەسەردا سەپێنراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم چالاکی کرێکارییەوە ۲۷۳ هاوڵاتی کورد لە لایەن هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەر و ڕاپێچی زیندان کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان