کوشتنی کۆڵبەرێک لە لایەن هێزە چەکدارکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە بانە

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۳ی خەرمانانی ۲۷۱۹ی کوردی ، بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی گوندی “سەرتەزێن “ی سەر بە شاری بانە کۆڵبەرێک بەناوی ” عەبدولسەلام امینی نەنۆر کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران تەقەیان لە گرووپێک کۆڵبەر کرد بەهۆی ئەم ئاگر باران و ڕێژنەی فیشەکانە کە بە پێی ووتەی شایەتحاڵان لە مەودایەکی نێزیکدا بووە کۆڵبەری ناوبڕاو گیانی لە دەست داوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئامار کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۹۸ کۆڵبەر بریندار و ۴۹ کۆڵبەر کوژراون و هەروەها ۱۰ کاسبکار بریندار و ۹ کاسبکاری دیکەیش کوژاون کە بە هەژماری ئەم کۆڵبەرە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ـەوە ڕێژەی کۆڵبەرانی کوژراو بۆ ۵۰ کەس هەڵکشاوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: