سەردەشت/ شارومەندێک بە کوشتنی خۆێی کۆتایی بە ژیانی هێنا

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی گەنجێکی ۲۷ساڵان بە نای جەماڵ خەڵکی گوندی کاولەکۆنان دەستی دایە خۆ کوشتن و کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.

شایەنی باسە خۆ کوشتن لە شاری سەردەشت بە بەراورد بە شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستێکی مەترسی دار دایە ، بە پێ داتا و ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی تازەی زایینی تاکوو ئێستا ۳۹ ژن و۲۹ پیاو دەستیان داوەتە خۆکوشتن کە لە نێوانیان دا ۹ کچ و ٥ کوری ژێر ۱۸ ساڵ بونیان هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: