ڕۆژی سێ شەممە ۲۹ی گەلاوێژ ” ئەکبەر گەوێڵی” زیندانی لە مێژینەی سیاسی کورد کاتێک لە تارانەوە دەگاتە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە گەڕەکی فەیزاوا پەلاماری دەدرێ و ڕاوی دەنێن و پاش ئەوەی لەو ڕاوەدوونانە تووشی پێک دادان دەبێ دەسبەسەری دەکەن و دەی گوازنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لە پێوەندییەکی تلەفوونیدا بە بنەماڵەکی ڕادەگەیەنێ کە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە بەر بێ تاوانی خۆی دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە کە ئەکبەر گەوێڵی تا ئێستە چەنددین جار دەسبەسەر کراوە و زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماوەی ۸ مانگی ڕابردوو بە هەژماری ئەم چالاکە مەدەنییەوە ۲۶۷ هاوڵاتی کورد لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN