KMMK:
زەهرا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی، کە لە دووی جۆزەردانی ۲۷۱۹ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ســنە دەسبەسەر کرابوو، هیچ زانیاریەک بە دەستەوە نییە.
ناوبراو لە ماوەی نێزیک بە دوو مانگی ڕابردوودا هیچ چەشنە پێوەندی و چاوپێکەوتنێکی لە گەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
بنەماڵەی ناوبراو چەنددین جار سەردانی دامەراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بەڵام هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر کچەکەیان تا ئێستە بێ ئەنجام ماوەتەوە.
لقی دووی دادگای شۆڕشی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە کە بەرپرسیارەتی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەی زەهرای لە ئەستۆیە لە وڵامی بنەماڵەکەی تەنیا ووتوویەتی زەهرا مۆڵەتی چاوپێکەوتن و پێوەندی لێ قەدەغە کراوە.
بازپرسی ئەم لقە تا ئێستە داواکاری دوو پارێزەر کە لە لایەن بنەماڵەکەیەوە دەستنیشان کرابوون بەرپەرچ داوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان