سەقز/زیندانی سیاسی کورد بەدەست نەخۆشیەوە دەناڵێنێ

KMMK:

موتەلب ئەحمەدیان خەڵکی شاری بانە لە ۱۳ی ڕەزبەری ۱۳٨۹ لە لایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حیزبێکی نەیاری کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڤۆڵبەست کرا .
ناوبراو بە ۲٥ ساڵ زیندان و ٦ ساڵ دوورخستەوە سزا دراوە.
ماوەێیکە موتەلب ئەحمەدیان بەدەست ئێش و ئاوسانی بەیزەکانیەوە دەناڵێنێ و بەرپرسانی زیندان ئیزنی چارسەری پزشکی پێنادەن و پێشیان ڕاگەیاندوە هەر تێچوێک بۆ عەمەلیاتی ئەو نەخۆشیە لە ئەستۆی خودی زیندانیە و مەتەلب ئەحمەدیانیش توانای وەئەستۆگرتنی هیچ تێچوێکی نەخۆشخانە و دوکتوری نیە و
پزشکانی زیندانیش ڕایانگەیاندوە، درێژەکێشانی ئەم نەخۆشیەش و چارەسەرنەکردنی دەبێتە هۆی توش بوونی شێرپەنجە لە نەخۆشەکاندا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلێگرام
@KMMKKURDISTAN