KMMK:
ڕۆژی هەینی ۲٥گەلاوێژ ۲۷۱۹ ئاگرێکی بەرین بەردراوەتەوە داوێن و چیای جاقڵ لە بەری باکوری شاری سەقز.
بەپێی هەواڵەکە خەڵکانی ژینگەپارێز و خۆبەخش بەهانای سروشتەوە چوون، بەڵام بەشێک لەو دارانەی بۆ جوانی و سەوزایی و چیاکە نێژرابوون لە ئاگردا سووتاوە.
لە لاێیکی ترەوە ئاگرکەوتنەوەکانی وڵانە نزیک بە قەڵاجێ سەربە شاری سەوڵاوا لە لایەن خەڵکی خۆبەخش وژینگەپارێزەوە کوژایەوە .
لە شاری مهابادیش ئاگرێک لە جاڕەگەنمێک لە گوندی سیاقوڵ بەربوە کە بوەهۆی سوتانی دووهێکتار لە مەزرا و جاڕەگەنمەکان .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان