برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیـکە لە سەردەشت

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کوردی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری سەردەشت گرووپێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان کە لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بەناوی ” شاکر کۆڵانی” خەڵکی سەردشت فیشەک بەر پێی دەکەوێ وبریندار دەبێ.

هەروەها یونس پیرووتی کە ئەویش لە ناوچەی سنووری سەردەشت بریندار ببوو بەهۆی گرانی برینەکەی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری تەورێز.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ۹۵ کۆڵبەر بریندار بوون و۴۷ کۆڵبەریش کوژراون و لە لایەکی دیکەوە ۷ کاسبکار بریندار بوون و ۹ کاسبکاری دیکەیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN

%d bloggers like this: