سنە/ ئیسحاق رۆحی بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران کرا

KMMK:

ئیسحاق رۆحی ئەو کرێکارەی کە سەرەتای مانگی مەی دەستبەسەر کرابوو، بانگهێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.

بە پێی راپۆرتەکە؛ ئیسحاق رۆحی کرێکاری خەڵکی شاری سنە بۆ رۆژی شەمە ۱۹ گەلاوێژ کاتژمێر ٨ بەیانی بانگهێشتی دادگا کراوە.
جێگای ئاماژەیە؛ ئیسحاق رۆحی پێشتر لە سەرەتای مانگی مەی بە ماوەی زۆرتر لە مانگێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئیدارەی ئتلاعاتی ئێرانەوە گیرابوو و دواتر بە بارمتەی ۱۰۰ ملیۆن تمەنی بە ماوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN