KMMK:
شەشەمین زیندانی سیاسی (بیروباوەڕی) لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
ڕۆژی چوارشەممە ۹ی گەلاوێژی ۲۷۱۹ی کورد ،زیندانییەکی سیاسی پێڕەوی ئاینزنی سوننە بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەناوی ” محەممەد پیشین” دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
هۆکاری مانگرتن لە خواردنی محەممەد پیسین ناڕەزایەتی دژ بە دۆخی زیندان و نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ئەو شوێنەی ڵێی دەژی ڕاگەیەندراوە.
محەممەد پیشین، زیندانی بیروباوەڕی، خاکەلێووەی ڕابردوو بە تۆمەتی هاریکاری گرووپێکی سەلەفی دەسبەسەر ولە دادگای حکوومەتی ئێران ۳ ساڵ زیندانی بۆ بڕدرابوویەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە؛ ڕەوشتی جەستەیی زیندانیانی دیکەی مانگرتوو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ناجێگیرە.
شیاوی باسه؛ پێشووتر مستەفا سەبزی، ڕەحمەت تورگووت،بەشیر پیرماوانە،قادرسەلیمی و مەنسوور چووپانی هەر لەم پێوەندییەد لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ مانیان لە خواردن گرتبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان