دەستبەسەرداگرتنی بڕی ۵۶۳ میلیارد قەران کەلووپەلی کاسبکاران و کۆڵبەران لە لایەن سپاوە

KMMK:

بە گوێرەی یەکێک لە هەواڵنێرانی کۆماری ئیسلامی ئێران سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای ســنە ۵۶۳ میلیارد قەران کەلووپەلی کاسبکاران و کۆڵبەران لەم پارێزگایە دەستی بەسەردا گیراوە.

بە پێی ووتەی یەکێک لە فەرماندەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سنە ۵۶۳ میلیارد کەلووپەل و ۷۶۶ تاوانباریش لەم پوەندییەدا دەستبەسەر کراون.

شیاوی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە دەستبەسەردا گرتن کەلووپەلی کاسبکاران وکۆڵبەران، ئەوانیان کردۆتە ئامانجی چەکەکانیان کە لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری کۆڵبەران بەم شێوەی خوارەوەیە:
کۆڵبەرانی بریندار : ۹۰
کۆڵبەرانی کوژراو : ۴۶
کاسبکارانی بریندار: ۷
کاسبکارانی کوژراو : ۹

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
پەیوەندی
@KMMKADMIN
تێلگرام
@KMMKKURDISTAN