هەواڵنێریی کۆماری ئیسلامی دانی‎ نا بە سووتانی ۴۰ هێکتار لە دارەستانەکانی ڕۆژهەڵات لە چەرداوڵ

KMMK:

ڕۆژی چوار شەممە دووی گەلاوێژی ۲۷۱۹ کوردی، بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران( ئیرنا) سەرڕاستی کردەوە کە: ۴۰ هێکتار لە دارەستانەکانی ناوچەی چەرداوڵ لە ئاگردا سووتاون.

فەرماندەی هێزە ئینتزامەیەکان لە چەرداوڵ (قودرەت ڕەزایی) لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ ڕۆژنامە‌نووسان ڕایگەیاند: ڕۆژی پێش ئاگادارکراونەوە کە ناوچەی گشتیاری تەنگە شەمشە سەر بە چەرداوڵ لە پاریزگای ئیلام ئاگری تێبەربووە و هەروەها ڕایگەیاند کە دوای بەدواچوونی سەرەکی ڕوون بۆتەوە کە ۴۰ هێکتار لە لەوەڕگە و دارەستانەکانی ئەو ناوچەیە بەتەواوی سووتاون.

جێگای سەرنجە کە لە ماوەی ڕابردوو دا بەشێکی زۆر لە سروشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئاگری تێبەردراوە و ڕادەی لە زیادە بەدەری ئەم ئاگرکەوتنانە لە لایەک و سکاڵای خەڵکی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەکی‌تر کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ناچار کردووە دان بە بەشێکی زۆر کەمی ئەو کارەساتەی بەسەر سرووشتدا دێت دابنێنن کە ڕاستەوخۆ و نا ڕاستەوخۆ لە لایان خودی حکومەت بەڕێوە دەچێت.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان