حوسەین کەمانگەر چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی لە زیندان دەستی داوەتە مانگرتن

kmmk:

ڕۆژی ۱٥ی بەفرانباری ۱۳۹۷ی هەتاوی چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە ماڵەکەی خۆێیدا بۆ دووهەمین جار قۆڵبەست و ڕاگوێزی گرتوخانە کرا .

لە دوومانگەی یەکەمی دەستبەسەری حوسەین کەمانگەردا دووجار ئیزنی چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بنەماڵەکەی پێدراوە. ئەوا بۆ پێنج مانگ دەچێت کە هیچ چاوپێکەوتن و زانیارێیک لەسەر دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە .
بەڵام سەرچاوەێیکی ئاگادار و جێی باوەڕ پێیڕاگەیاندوین کە حوسەین کەمانگەر وێڕای نەخۆشی گوشاری خوێن، چەند ڕۆژێکە دژبەو ناعەدالەتیانەو تۆمەتە ناڕەوایانەی خراوەتە ئەستۆی دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

دیارە کاتێک حوسەین کەمانگەر کە ڕاپێچێ ئیتلاعاتی شاری سنە کراوە بە توندترین شێوە ئەشکەنجە کراوە بۆ ئەوەی تۆمەتی کوژرانی( شوفێری ئامبوڵانس) ێک بە ناوی کۆسار فەتحی لە ئەستۆ بگرێت.
ئەشکەنجەی زۆر وتەنانەت ئیزن نەدان بە پارێزەرێک بۆ چاوپێکەوتن و پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکان بۆ ئەوەیە هیچ مەنفەزێک بۆ گیراوی مەدەنی و سیاسی نەمێنێ جگە لە دانپێدادانی زۆرە ملێ و ساختە، دیارە بەشێکە لە سیاسەتەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئێسلامی و ڕێک ئەوانەش لە سەر حوسەین کەمانگەر چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز پەیرەو کراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@KMMKADMIN ارتباط

کانال تلگرام
@KMMKKURDISTAN