KMMK:
رۆژی دوو شه‌ممه ٢٤ی پوشپه‌ڕی ٢٧١٩ی كوردی «هوشه‌نگ كۆشكی» چالاكی پیشه‌یی مامۆستایان له شاری مه‌عمولان له پارێزگای لۆڕستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه و بۆ شوئنێكی نادیار براوه.
به پێی راپۆرته‌كه؛ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان یه‌ك رۆژ پاش ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ناوبراو و له رۆژی سێ شه‌ممه رۆیشتون بۆ خوێندنگای تاڵه‌قانی شوێنی كاری ناوبراو له مه‌عمولان و هه‌موو كامێراكانی ئه‌منی خوێندنگاكه كه كاتی ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ناوبراوی تۆمار كردبوو له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
به‌ڕێز كۆشكی له‌م دوایانه‌دا به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له په‌یجی خۆیه‌وه پشتگیری كردبوو له نوسراوه‌یه‌كی بڵاوكراوه كه ناسراو بە چواردە تەن له بەڕواری ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ١٤ كه‌س له چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه واژوو كرابوو. واژووكه‌رانی نوسراوه‌كه خوازیاری ده‌ست كێشانه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له رێبه‌رایه‌تی و گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی بون.
جێگای ئاماژه‌یه كه: سه‌ره‌ڕای به‌دواچونه‌كان تا ئێستا له شوێنی هێشتنه‌وه‌ی ناوبراو و بارودۆخی هیچ زانیاریه‌ك له‌به‌رده‌ست نییه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان


